چاویارنیوز – زۆر بە کورتی:
لە بەرەبەیانەوە کە هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ماڵی برایەکەی لە زاری خۆیەوە راگەیەندرا و راستەوخۆ ئێران تۆمەتبار کرا، تا ئێستا دەیان بەیاننامە بڵاو کراوەتەوە. بەڵام تا ئێستا هیچ وێنەیەک یان وردەکارییەک لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە. بۆ؟
2- ئێران کە شەرم لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لێدانی سعودیە و وڵاتانی کەنداو ناکاتەوە، زۆر بە راشکاوانە دەڵێ ئەوان نەبوونە! ئەدی کێین کە ئێران بە(ئاڵای درۆیین) ناویان دەبات؟
3- لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر پیرمام و بارزانیی باوکیش لە بەیاننامەیەکی پێشوویدا، رایگەیاند کە ماڵەکەی ئەو لە پیرمام چەندینجار هێرشی کراوەتە سەر. بۆ پێشتر هەر هەواڵێکی لەوجۆرە لە لایەن دژە تیرۆرەوە رەت دەکرایەوە؟ بۆ چەندینجار پەلاماردانی ماڵی بارزانی نەبووە هەواڵی مێدیاکان و بەو شێوە سەرکۆنە نەکرا؟!
ئەوانە پرسیاری زۆر جیددین و دەبێ وەڵام بدرێنەوە.
No Comment! Be the first one.