چاویارنیوز – لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا چوار کەسایەتی دیاری بادینان تەنیا لەبەر ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتەکەی پارتی و مەسرور بارزانی دەستگیرکراون.
ڕێبەر ئیمینکی، ڕەشید کۆچەر، دیڤان ئەحمەد و سەباح ئەتروشی لە بادینان بە هۆی ڕەخنەگرفتن کە گرانی کارەبا و غاز و شێوازی حوکمڕانی لە لایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکراون.
عەلی حەمە ساڵح لەمبارەیەوە نووسی:
٢٠ ڕۆژە پرۆسەیەکی دەستگیرکردنی ئازادیخوازان لە بادینان دەستیپێکردوە..
ڕەخنەیان لە گرانی کارەباو گرانی غاز و خراپی حوکمڕانی هەبوە، ئەمە جگە لە زوڵم و ستەمکاری دەسەڵات هیچی دیکە نیە…
ئەوانەی بە گەندەڵی و زوڵمو نادادی بوونە ملیاردێر و ئەوانەی حکومەتی کۆمپانیاکانیان دروستکرد، ئەوانەی سەرقاڵی قاچاخی و سەرانە سەندنن؛ دادگا بێدەنگە بەرامبەریان!
بەڵام ئازادیخوازان بە ناحەق زیندانی دەکرێن!
No Comment! Be the first one.