چاویارنیوز – پەکخستنی پەرلەمان و بەردەوامیی حکومەتی کار بەڕێکەر، دەسەڵاتدارانی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی شەرمەزار کەر بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ترسێکی گەورەی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەربارەی چارەنووسی کونسڵ خانەی ئەمریکا و داخستنی کۆتایی لە هەولێر ئاشکرا بوو و باڵیۆز خانەی ئەمریکا لە بەغدا: مەترسی داخستنی ئاسمانی هەرێم هەیە.
پەکخستنی پەرلەمان و بەردەوامیی حکومەتی کار بەڕێکەر، دەسەڵاتدارانی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی شەرمەزار کەر بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی پێگەی “مۆنیتەر”ی ئەمریکی، دەسەڵاتدارانی هەرێم ترسیان لە نەکردنەوەی کونسڵ خانەی ئەمریکا لە هەولێر هەیە،کە لە دوای دەستپێکی گرژییەکان لەگەڵ ئێران داخراوە.
ئەگەرچی ئەمریکییەکان دەڵێن دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە کونسڵخانە دەکرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم ترسیان لەوە هەیە لەم دۆخە هەستیارەدا،ئەم خاوەخاوە لە کردنەوەی کونسڵ خانە، ئاماژە بێت بۆ نیەتی ئەمریکا بۆ بچووک کردنەوەی پێگەکەی لە هەرێمی کوردستان؛ لە کاتێکدا ڕۆژ دوای ڕۆژ پێگەیان لە بەغدا بەهێزتر دەکەن، بەتایبەت دوای سەردانەکەی زەیدی چاوەڕێ دەکرێت ئەمریکا گرنگیی زیاتر بە بەغدا بدات،لەبەرامبەردا پێگەی هەرێم بەردەوام بچووکتر و بچوکتر بێتەوە،ئەمیش لە سایەی حکومەتی کار بەڕێکەر و پەک خستنی پەرلەمان.
هەروەها دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند “ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا و بە ئاگادار کردنەوەیەکی خێرا،ئاستەنگ لە گەشتەکاندا دروست ببێت و ئاسمانی هەرێم دابخرێت”.
No Comment! Be the first one.