چاویارنیوز _ دارا سێكانیانی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق له رایگه‌یاند: “بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاڵپشتی ده‌ستوریمان هه‌یه، چونكه مووچه‌خۆرانی كوردستان مافی خۆیانه شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن، كێشه‌كه لێره‌دایه كه هه‌تا ئێستا لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م سزا نه‌دراوه و ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، ئه‌وان له سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردوویان بۆ لای محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی مووچه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام سودانی وتویه‌تی، كه مانگه‌كانی رابردووش له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی مووچه‌ی ناردووه.
سێكانیانی وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی نابێت به هیچ بیانوویه‌ك ده‌ست بۆ قوت و مووچه‌ی مووچهحۆران ببردرێت، كێ كه‌مته‌رخه‌مه له حكومه‌تی هه‌رێم یان حكومه‌تی عێراق، ده‌بێت ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌یه یه‌كێك كێشه‌ی دروستكردبێت، به‌ڵام یه‌كێكی دیكه سزا بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نارد و رایگه‌یاندووه كه به‌شی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی ئه‌مساڵ كۆتایی هاتووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و قسه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌بێ وه‌رگرتنی مووچه، جه‌ژنی قوربانیان به‌ڕێكرد.
دارا سێكانیانی:
لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م ئیجرائاتی لەگەڵ بكرێت
نابێت به هیچ بیانوویه‌ك ده‌ست بۆ قوت و مووچه‌ی مووچهحۆران ببردرێت

No Comment! Be the first one.