چاویارنیوز _ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگای سلێمانی دەڵێت: پشتیوانیی لە پێشنیاز و دەستپێشخەریی هونەرمەندان دەکەین، بۆ بنیاتنانی مۆنۆمێنتێک کە ئێمە ناومان ناوە: (مۆنۆمێنتی کەزی)، مۆنۆمێنتی شکۆ، ڕۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتنی کوردستان.
وتیشی: لە شاری سلێمانی و بەمنزیکانە، بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتیی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی سلێمانی و پشتیوانان و دەستەبژێرانی ئەم بوارەدا، کاری شایستەی لەسەر دەکەین.
ئەمەش دوای ئەوەی کە چەکدارێکی سوپای عەرەبی سوری، شەڕڤانێک شەهید دەکات و دواتر کەزێکەی دەبڕێت و وێنەی دەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی دروستدەکرێت
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لەسلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی دروستدەکرێت، کە مۆنۆمێنتی شکۆیە و رۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتن پیشاندەدات.
No Comment! Be the first one.