چاویارنیوز _ کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت: بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە نرخی عومرە بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە ئێستادا نرخی گەشتی عومرە بە وشکانی دەگاتە نزیکەی هەزار دۆلار و بە ئاسمانیش هەزار و 300 دۆلار.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەعێراق نرخەکان کەمترن و بەشێوەیەک رێکخراوە کە لەگەڵ توانای ئەو هاووڵاتیانەدا بگونجێت کە ئارەزووی ئەنجامدانی زیارەتی ماڵی خودا دەکەن.
نرخی عومرە بەرزدەبێتەوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند: نرخی حەج و عومرە لە هەرێم زیادیکردووە و ساڵانی رابردوو نرخەکە وەک ئێستا نەبووە.
No Comment! Be the first one.