چاویارنیوز _ د. رێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت : هەركات یەكێتی رێككەوتن بكات روون و راشكاو دەبێت لە راگەیاندنی خاڵ و بەند و بنەماكانی.
باس لەوە دەکات، ڕێکەوتن دوولایەنەیە، ئهگهر رێککەوتن لەگەڵ پارتی بكرێت دەبێت هەردوو لایەنی ڕێکەوتنەکە بەهەمان گەشبینی گوزارشتی لێبکەن، ئێستا یەکێتی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزێکی سیاسی کاریگەر هەیه، ڕوئیا و پلان و ئامانجی بەدینهاتووی گەلەکەمانی لە ئەستۆیه، هەرکات رێککەوتن بکات روون و راشکاو دەبێت له راگەیاندنی خال و بەند و بنەماکانی.
هەر لەو بارەیەوە، پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باس لەوە دەکات، هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە رێککەوتنی کۆتایی نەگەیشتوون.
No Comment! Be the first one.