چاویارنیوز _ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
بەپێی بڵاوکڕاوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، باسیان لەو شەڕە کردووە کە چەند رۆژێکە لە نیوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە و رۆژی هەینی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد.
بەپێی هەواڵەکە، نێچیرڤان بارزانی داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران، سوپاسی سەرکۆنەکردنی بەرفراوانی “دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل”ی بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و زانایان و مەرجەعەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، عەباس عیراقچی جەختی کردووەتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکو راگرتنی “دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل”، لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئێران بەردەوام دەبێت.
عێراقچی تەئکیدی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە لە بارودۆخی هەستیاری ئێستادا واپێویست دەکات حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ئەمنی لە نێوان دوو وڵات بە تەواوەتی جێبەجێ بکەن تا پێش بە هەر چەشنە مەبەستی بەدکارانە و جموجوڵی نەیاران بە ئامانجی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچە سنووریەکان بگرن.
بارزانی هێرشەکانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد؛
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
عێراقچی جەختی لەسەر پابەندبوونی بەغدا و هەولێر بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان لەم دۆخە هەستیارەدا کرد.

No Comment! Be the first one.