چاویارنیوز _ فەرماندەی پێشووی هێزە دەریاییەکانی تورکیا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەڵێت: ئامانج لەم جەنگە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ و دابەشکردنی ئێرانه.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانەوێت دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێنن.
جاهید یایجی فەرماندەی پێشووی هێزە دەریاییەکانی تورکیا لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکدا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران قسەی کرد و وتی: ئیسرائیل و ئەمریکا کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە دەکەن و ئامانجیان داگیرکردنی ئێران نییە، بەڵکو دروستکردنی پشێوییە لەنێو ئەو وڵاتە و دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆیە تێیدا.
یایجی ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکانی ئەم پرۆژەیە، دامەزراندنی دەوڵەتێکە بەناوی کوردستان.
باسی لەوەش کرد، هەوڵ دەدرێت پارچەیەک لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران بەو دەوڵەتەوە بلکێندرێت.
بەرپرسێکی پێشووی تورکیا:
ئامانجی جەنگی ئێران و ئیسرائیل دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییە
ئیسرائیل و ئەمریکا کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە دەکەن.

No Comment! Be the first one.