چاویارنیوز – عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لەبارەی گەندەڵی دارایی بەرپرسانی باڵای هەرێم نووسی: بۆ کوێی دەبەن! سەرتان دەخوات…
لە نووسینەکەی عەلی حەمە ساڵح هاتووە: ئاسایە بە بەهای ملیارەها دۆلار موڵکیان لە دوبەی، ئەمریکاو وڵاتانی ئەورپا هەبێت!
ئاسایە بە ئاشکرا قاچاخی بکەن، داهاتی نەوت و شیرینی ببەن! هەرچی زەوی نایابی شارەکانە بیبەن! قۆرخکاری دەرمان و کارەبا و غاز….. هەموو شت..
وانەی کوردایەتیش بەخەڵک بڵێنەوە..
پارە بۆ دەرمان و سوتەمەنی و موچەو بایعی و گەنمی جوتیار نیە! ئەوە ئیشی بەغدایە..
بەڵام دزی و زوڵم و تاڵانی، ئیشی ئەمان دەبێت.
ڕۆژێک دێت ئەو پارە حەرامەی کۆیانکردوەتەوە سەریان دەخوات!
ئەمانە ئەوەندە بێویژدانن(١١ ساڵە) ئافرەتانی بێ هاوسەرو هەتیوبار (١٠٠ هەزار) دیناریان هەبوو بڕدڕاوە، ناپرسن بەچی بژین! …
هەرکەس پشتی ئەم زاڵمانە بگرێت، لە نەوت دزی و لە قاچاخی و لە بردنە دەرەوەی پارەو هەرچی زوڵمە شەریکیانە.
عەلی حەمە ساڵح:
بۆ کوێی دەبەن! سەرتان دەخوات…
ئەمانە ئەوەندە بێویژدانن(١١ ساڵە) ئافرەتانی بێ هاوسەرو هەتیوبار (١٠٠ هەزار) دیناریان هەبوو بڕدڕاوە، ناپرسن بەچی بژین! …
No Comment! Be the first one.