چاویارنیوز – بە بیانووى پابەند نەبوون بە بابەتى وتارى وەزارەتى ئەوقاف و نزاکردن دژ بە ئیسرائیل لە وتاریى هەینیدا، ئەوقافى شەقڵاوە مامۆستا شوان بناوى لە وتاردان دوور دەخاتەوە.
مامۆستا شوان بناوى وتاربێژی مزگەوتی (الإحسان) لە گوندی سپیگرەی سەر بە هیران لە سنووری قەزای شەقڵاوە.
بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵی پەیام سەر بە کۆمەڵی دادگەری، دوای ئاگاداركردنەوەی لەلایەن ئەوقافی شەقڵاوە، دوو پاساو بۆ بڕیاری دوورخستنەوەكەی هێنراوەتەوە کە بریتین لە:
یەكەم: پابەندنەبوون بەو وتارانەی لەلایەن بۆردی دانانی وتاری وەزارەتی ئەوقافەوە دیاری دەكرێن.
دووەم: گوایە لە میانەی گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ناوبراو لە وتارەكەیدا نزای كردووە كە ئیسرائیل لەناو بچێت.
مامۆستا شوان بناوی، كەسایەتییەكی ئەكادیمییە و پێگەی جەماوەریى لە ناوچەكەدا هەیە.
لە ئێستادا جێگرەوە بۆ شوێنى مامۆستا شوان بناوى بۆ وتاردان دانراوە.
كەناڵەکە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕوونكردنەوەی زیاتر هەوڵی دا لێدوانێكی تایبەت لە مامۆستا شوان وەربگرێت، بەڵام ناوبراوڕایگەیاند،”لە ئێستادا هیچ لێدوانێك نادات”.
No Comment! Be the first one.