چاویارنیوز _ پارتی بێڕێزی دژی مووچەخۆران دەکات، سەرەڕای دابەشنەکردنی مووچەی مانگی پێنج، کەچی هونەرمەندانی بیانی دێنێتە هەولێر و داهاتی زۆری پێدەدان لە پارەی میللەت.
کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە: خەڵک چاوەڕوانی راتب بوو کەچی ئەوان راغبیان هێنا!، ئەوەیە دەڵێن: ئەوان لە دۆڵێک و میللەت لە دۆڵێکی تر دەژین، راستە سکی تێر ئاگای لە سکی برسی نییە.
هێنان و بانگهێشتکردنی ڕاغب عەلامە لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ وەرگرتنی مووچەی مانگی پێنج، جەژنی قوربانیان بەڕێکرد.
پەرلەمانتارێک:
حکومەت ئاگای لە سکی برسی نییە
خەڵک چاوەڕوانی راتب بوو کەچی ئەوان راغبیان هێنا!

No Comment! Be the first one.