چاویار نیوز – سالم جومه‌یلی، ئه‌فسه‌ری پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
به‌قسه‌ی سالم جومه‌یلی، بڕیاره پرسه‌ی تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، له سبه‌ی شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، به‌رله‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌منیی عێراق بوه‌و پاشان له ساڵی 1999 تاوه‌كو ساڵی 2003 و روخانی رژێمی به‌عس، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق بوه.
حه‌بوشی ساڵی 1950 له تكریت له‌دایك بوه، ماوه‌یه‌ك پارێزگاری زیقار بوه‌و سه‌رده‌مێك وه‌زیری ناوخۆ بوه.
No Comment! Be the first one.