ڕێگری لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر کرا
هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە کۆبوونەوەی مامۆستاکان کرد و ڕێگەیان نەدا کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بەڕێوەبچێت.
حەزناکەن خەڵک دوو ڕۆژ بەبێ گرفت ژیان بکەن
ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی لێهاتووە خەڵک بە پارەش بەنزینیان دەستناکەوێت، ئەمڕۆ لەناو بازاڕی هەولێر هاوڵاتییەکم بینی دەبەیەک بەنزینی بە 60 هەزار دینار کڕی، ئەمەش جگە لە سوکایەتی بە خەڵک هیچی دیکە نییە.
گرانبوونی نرخی بەنزین تەنیا خێر و بێری بەرپرسانی هەولێری تێدایە
من وەک هەمیشە لە هەموو شوێنێک ڕاستییەکان دەڵێم، پێموایە گرانکردنی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە، ئەم گرانبوونە پەیوەندیی بە هیچەوە نییە جگە لە سیاسەت و بەرنامەی سەقەتی حکومەتی زۆرەملێ و ناشەرعی، هەروەها بەرژەوەندیی بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی پارتیی تێدایە، بە جۆرێک خێر و بێری پارەی بەنزین تەنیا بۆ چەند بەرپرسێکی هەولێر بێت.
پۆشینی جلی کوردی لە کافتریایەکی هەولێر قەدەغەدەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی پۆشینی جلی کوردییەوە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەولێر لە یەکێک لە کافتریا بەناوبانگەکانی ئەو شارەدا ڕێگەی پێنەدراوە دابنشێت و بە بیانووی ئەوەی کە هەموو مێزەکان پێشتر گیراون، داوای لێکراوە لە کافتریاکە بچێتە دەرەوە.
دوايين بهڕێوهبهری دهزگای ههواڵگریی رژێمی بهعس له ههولێر كۆچی دوایی كرد
تاهیر جهلیل حهبوش، دوایین بهڕێوهبهری دهزگای ههواڵگریی رژێمی بهعس له ههولێر كۆچی دوایی كرد و بڕیاره پرسهكهشی ههر له ههولێر بهڕێوهبچێت.
قەرەنی جەمیل، هونەرمەندی شێوەکار ماڵئاوای لە جیهان کرد
رۆژی سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، قەرەنی جەمیل، هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.