چاویارنیوز – لە کاتێک دا ئەشواق جاف، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت بایکۆتەکە بۆ پۆست نییە و مەرجمان بۆ گەڕانەوە هەیە، کەچی ئەم حزبە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی پۆست لە بەغدا وەگەڕخستووە.
غالب محەمەد پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ڕایگەیاند؛ نەک حکومەت و پەرلەمان، تەنها یەک پەرلەمانتاری عێراقیش داوای لە پارتی نەکردووە بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بەغداد، بەڵام دەبینن بۆ وەرگرتنی وەزارەت لەم چەند رۆژە چۆن دەگەرێنەوە، کە هاتنەوە نەڵێن بۆ کوردایەتییە، بەڵکو بۆ وەرگرتنی پۆست و وەزارەتە!!
لە بەرانبەردا ئەشواق جاف وێڕای ئاماژە بەوەی کە پارتی بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا، داوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی بۆ پاراستنی مافی دەستووریی پێکهاتەکان دەکات، وتی: بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کورد مافی وەرگرتنی چوار وەزارەتی هەیە کە یەکێکیان دەبێت سەروەری بێت.
پارتی بە فەرمی داوای وەرگرتنی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی کردووە بە هۆی سەرکەوتنی وەزیرەکانی لە رابردوودا.
غالب محەمەد؛
پارتی بۆ پۆست بایکۆت دەشکێنێت
نەک حکومەت و پەرلەمان، تەنها یەک پەرلەمانتاری عێراقیش داوای لە پارتی نەکردووە بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بەغداد.
No Comment! Be the first one.