چاویارنیوز _ پێشنیارێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكرێت بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، ئویش بەپێکهێنانی لیژنەیەك لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان لەگەڵ خەڵكی پسپۆڕ سەرجەم داهاتەكان كۆبكەنەوە ئەوجار دەردەكەوێت پارە بەشی مووچە هەیە یان نا.
عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە خولی پێشووی پەرلەمان هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ئەو حیزبە لە پڕۆژەكەیدا دەڵێت: ماوەی دوو مانگ تێپەڕیی و خەڵك لە بێ مووچەییدا دۆخی لەوپەڕی خراپیدایە و بازاڕ و كار و كەسابەتی خەڵكیش خراپترە، بۆیە ئێمە پێمانوایە، ئەم هەرێمە ئەوەندە داهات و سەرچاوەی پارەی هەیە كە ئەگەر لەدەستێكی ئەمین و خەمخۆردا بێت، خەڵك نەكەوێتە ئەم بارودۆخە سەخت و پڕ هیلاكەتەی كە نە بەغدا و نە هەولێر خۆیان ناكەنە خاوەنی .
دەقی پڕۆژەكە:
لێرەوە داوادەكەم لیژنەیەك لە هێزە سیاسییەكان بە پارتی و یەكێتیشەوە، لەگەڵ خەڵكی پسپۆڕ و شارەزا پێكبهێنین كە ئەركی ئەم لیژنەیە كۆكردنەوەی سەرجەم داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بێت “بە نەوتیی و نانەوتیی”ـەوە .
ــ لێگەڕێن ئەم لیژنەیە شەش مانگ بەجدی كاربكات و بەتەواوی دەست کراوە بێت، من دڵنیام داهاتی هەرێم بۆ مووچە گەلێك زیاترە، ئەگەر دەسەڵات پاساوی ئەوەیە كە داهات بەش ناكات، ئەوكاتە با ئەو لیژنەیە بۆ ڕایگشتیی ڕایبگەیەنێت، كە داهات كەمە و بەشی مووچە ناكات .
ــ ئێ خۆ ناكرێت دەسەڵات خەڵكی هەرێم برسی بكات و بڵێ داهاتم نیە، ناشكرێت هەر بەدیار بەغداوە دانیشیت پارەت بۆ بنێرێت و بەغداش بڵێت: “هەتا داهات ڕادەست نەكەیت، پارەت بۆ نانێرم”.
ــ تكایە بۆ جارێكیش بێت لە موعانات و برسێتی و دۆخی خراپی خەڵك تێبگەن، وەزارەتی دارایی ئیشی تەنها بووەتە ئەوەی كە پارەیەكی پێبدرێت و ئەو تەنها دابەشی بكات، وەرن ئەم لیژنەیە دروست بكەین و خۆمان تیماری دەردی خۆمان بكەین و ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆ لە بەغدا بێمنەتی و لە شەفافیەتیش ناترسی .
ــ حكومەتێك چەندین ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەبێت، خۆی و خەڵكیش چۆن و بە چیدا بزانن داهات و پارەی ئەم وڵاتە لە كوێیوە دێن و چەندە و بۆ كوێ دەچن ؟
ــ ئێستا كە پەرلەمانێكیش بوونی نیە دەنا ئەوە ئەرکی پەرلەمان و لیژنە پسپۆڕەکانی پەرلەمانە، ئەم پیشنیازەم لەوپەڕی خەمخۆریە بۆ خەڵك !
پێشنیارێك بۆ چارەسەری مووچە ڕادەگەیەنرێت
ماوەی دوو مانگ تێپەڕیی و خەڵك لە بێ مووچەییدا دۆخی لەوپەڕی خراپیدایە و بازاڕ و كار و كەسابەتی خەڵكیش خراپترە.

No Comment! Be the first one.