چاویارنیوز _ ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: لەم کاتەدا ئێرانییەکان هەموو میوانێک بانگهێشتی تاران ناکەن، ئەوان عاقڵ و لێزانن، دەزانن ئەمڕۆ چ سیاسەتێک بۆ ناوچەکە گونجاوە و حەزدەکەن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سیاسەتەی بافڵ تاڵەبانی، ئەمە هەمان سیاسەتەکەی سەرۆک مام جەلالە کە هەم لەگەڵ ئێرانییەکان و هەم لەگەڵ ئەمریکییەکانیش کۆدەبێتەوە، دوێنێ لەگەڵ حزبێکی سوننی ئیسلامی لە دەباشان کۆبووەوە، ئەمڕۆ لەتاران لەگەڵ برا شیعەکان کۆدەبێتەوە و رەنگە هەفتەی داهاتووش لەگەڵ حزبێکی عەلمانی، دیداری هەبێت.
راشیگەیاندووە، ئەم سەفەرە، سەفەری کەسێک نییە بەتەنها، بەڵکو سەفەری دیپلۆماسیەت و سیاسەتێکی سەرکەوتووە کە ئێستا چاوی ناوچەکەی لەسەرە. ئێرانییەکان لەکاتێکدا پێخۆشحاڵن بە جوڵە سیاسی و جیهانییەکەی سەرۆک، هاوکات هیواش دەخوازن ئەم سیاسەتە ببێتە سێبەر بۆ هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
لەکاتێکدا بۆ ئێرانییەکان گرنگە سەرۆک بافڵ لەنزیکەوە ببینن، هاوکات ئەم سەفەرە نیشانەی ئەوەیە، سیاسەتی یەکێتی لەئێستادا هەم سەرکەوتووە، هەم بێلایەنە، هەم لایەنگری ئاشتییە بۆ ناوچەکە.
No Comment! Be the first one.