چاویارنیوز – مامۆستا دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە پیرۆزبایی پارتی لە پارێزگاری نوێی کەرکوک، نووست: یاڕەب لەوە شەرمەزارتربن شێری ناوخۆو چەقەڵی دەرەوە
میرانی ڕاشیگەیاند: لەگەڵ چەپکە گوڵەکەیان، نامەیەکی کوێخای گوندیان گەیاند کە هەم پیرۆزبای و هەمیش ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و داوای لێبوردنکردن.
یاڕەب لەوە شەرمەزارتربن شێری ناوخۆو چەقەڵی دەرەوە.
شیاوی باسە، پارتی دوو ساڵ بایکۆتی ئیدارەی کەرکووکی کرد تەنها لەبەر ئەوەی پارێزگارەکەی کوردێکی ڕەسەنی شارەکە بوو، کەچی ئێستا وەک پیشەیی هەمیشەیی خۆی، جۆش و خرۆشی ماستاوکردنیان گەیشتووەتە لووتکە و سەردانی پارێزگارێکی تورکمان دەکەن.
کەرکووکییەکان ئەو شەرمەزارییەی باڵی شکستخواردووی پارتی لە بیرناکەن و لە هەڵبژاردن جارێکی تر وەڵامێکی جەرگبڕیان دەدنەوە.
کەرکووکییەکان ئەو شەرمەزارییەی باڵی شکستخواردووی پارتی لە بیرناکەن و لە هەڵبژاردن جارێکی تر وەڵامێکی جەرگبڕیان دەدنەوە.
No Comment! Be the first one.