چاویارنیوز – عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند: بۆ مانگی (شەش و حەوت)، ئەمڕۆ لە بانکی ناوەندییەوە (٩٧٤ ملیار) دینار درایە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ موچەی (مانگی پێنج).
وتی: بۆ مانگی شەش دەبێت هەفتەی ئایندە (١٢٠ ملیار)ی داهاتی ناوخۆی مانگی شەش بدرێت بە بەغدا، هەناردەی نەوت دەست پێبکات، بەشی زۆری کێڵگەکان گرفتیان نییەو وەستاون.
ڕاشیگەیاند، تا ئەم ساتە هیچ بڕە نەوتێک نەدراوە بەعێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بۆ مانگی حەوتیش نیوەی داهات و نەوت بدەنە بەغدا.
عەلی حەمە ساڵح:
974 ملیار دینار خرایەسەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم
بەشی زۆری کێڵگەکانی نەوتی هەرێم گرفتیان نییەو وەستاون، پێویستە ئەم مانگە هەرێم نەوت ڕادەست بکات.

No Comment! Be the first one.