یهكێتی حكومهتێكی بههێزی دهوێت
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و چەندین دیداری گرنگی ئەنجامدا، داوای پێکهێنانی حکومەتی عێراقی لەلایەنە عێراقییەکان کرد.
سبەینێ قەرەبووی زیانلێکەوتووانیی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: سبەینێ دووشەممە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی قەرەبووەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
هەڵمەتێكی میدیایی ناڕەوا دژ بە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاماژەبەوەدەكات، هەڵمەتێكی ناڕەوا بە سلێمانی دەستیپێکردووە و فەرمانگەی میدیاو زانیاریش بەشێكە لەو هەڵمەتە.
کۆمپانیای بەڕێز بەهۆکاری لافاوەکەی چەمچەماڵ تۆمەتباردەکرێت
بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە هۆکاریی دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەڵێت: ئەو کارەساتەی لە چەمچەماڵ ڕوویدا هیچ پەیوەندی بە ڕێگریی کارو پرۆژەکانی ئێمەوە نییە و ئەگینا زەرەرو زیانەکانیم دەبژارد.
چارەنوسی سەرۆکی نەوەی نوێ نادیارە
دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنووسێک، کە بڕیاربوو 16 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دواخراوە و کەس نازانێت بۆ کەی دواخراوە.
پارتی خەریکی فاڵگرتنەوەیە
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: پەیامی بەشێک لە لێپرسراوەکانی پارتی بۆنی دووئیدارەیی لێدێت.