حوکمڕانی لەسەر شانی خەڵکی فەقیرناکرێت جا چی زەیدی بیکات چی نێچیرڤان و مسرور
لەهەرێمی کوردستانیش نێچیران بەرزانی بەڕەقم دەستی بەلێبڕین و پاشەکەوتکرد هەردووکیان هەر لێبڕینە چ هەولێر بێت یان بەغداد هەر کاریگەری لەسەر گیرفانی خەڵکە!
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: پاشەکەوتی مووچە «مافی خەڵکە» و حکومەت لە دونیادا بەرپرسیارە
«ئەرکی شەرعی و یاسایی حکومەتە مووچەی مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا بدات، ئەو موچانەی نەیداوون یان پاشەکەوتی کردوون، قەرزی ئەوانە لەسەر شانی حکومەت و بە هیچ بەهانەیەک نابێت فەرامۆش بکرێت.»
پشتیوانیی فراوانی مامۆستایانی ئایینی بۆ تاهیر کەلەباشی:
بەشێک لە وتارخوێنان بڕیارەکانی دەسەڵات بە «سیاسەتی بێدەنگکردن» ناودەبەن
شارستێنی لە درێژەی پەیامەکەیدا، ئەو جۆرە ڕێکارانەی وەزارەتی ئەوقاف و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە «سیاسەتی کۆیلایەتی» ناوزەد دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە مامۆستا تاهیر کەلەباشی لە ناخی خەڵکی دادخواز و نیشتمانپەروەردایە. ناوبراو بە ئاماژەدان بەو فشارانەی لەسەر وتارخوێنان هەیە، نووسیویەتی: «کۆیلەش بەشی ڕیسواییە.»
کابینەی نۆیەم و بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکان؛
مامۆستایەکی ئایینی بەهۆی ڕەخنەکانی لە دەسەڵات لە گوتاربێژی دوورخرایەوە
ئەم مامۆستا ئایینییە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەسەڵات تەنها ئەو وتار و پەیامانەی دەوێت کە بێدەنگن لە ئاست قەیرانەکان، بەڵام هەر کاتێک قسە لەسەر مافە سەرەتایییەکانی خەڵک وەک نەوت، بەنزین، کارەبا و مووچە بکرێت، ڕووبەڕووی سزای کارگێڕی و دوورخستنەوە دەبنەوە.
«پرۆژەی ڕۆناکی؛ خزمەتگوزارییە یان سەرگەرمکردنی خەڵک؟» ئیبراهیم عەباس وەڵامی جێگری نووسینگەی سەرۆک وەزیران دەداتەوە
«هەرچی ئەم حکومەتە دەیکات، ئامانج لێی دژایەتی و خاڵیکردنی گیرفانی خەڵکە.» عەباس پێی وایە کێشەی کارەبا و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان، کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو بڕیارێکی سیاسییە کە لەلایەن «دوو بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە» بەڕێوە دەبرێت.
بافڵ تاڵەبانی گوێ لە قسانەکانی مەسرور بارزانی ناگرێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لەوە دەکات، سەرۆکی یەکێتی گوێ بۆ قسەکانی مەسرور بارزانی ناگرێت کە باسی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد.