دوو مووچە دابەشناکرێت و داوادەکرێت هیچ مووچەیەکیش نەفەوتێت
بەپێی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئیمزاکراوە، هەرێم مەرجێکی سەرەکی بۆ رێککەوتنی نەوتی داناوە، تێیدا داوایکردووە مووچەی فەرمانبەران بۆ تەواوی مانگەکانی داهاتوو نەفەوتێت.
لەتیف فاتیح فەرەج:
لەبەردەم هەڕەشەیەکی مەترسیدارداین
دوای ئەوەی دوو مێرد کە هەڵگری بیری توندڕەوی بوون و بە چەکەوە پەلاماری بنکەی پۆلیسی چوارچرایانداوە و پۆلیسێک برینداربووە. نووسەرێک ڕایگەیاند: ئێمە لەبەردەم کەلتورێکی جیاوازداین.
مەحمود خۆشناو:
عیبرەت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکاندایە
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سوودی هەرێم و ناوەندیشی تێدایەو پێویستە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بڕیارەکانی ناوەند دەکات
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نا نەوتی و بڕیارەکانی حکومەتی ناوەنددەکات.
لە سلێمانی شکستهێنرا بەهەوڵێکی تیرۆریستی
دوای ئەوەی هێرشێکی چەکداری لەلایەن دوو کەسەوە کرایەسەر بنکەی پۆلیسی چوارچرا لە سلێمانی، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
ئاژانسی ڕۆیتەرز:
ئەگەر ڕێگری نەبێت دوو ڕۆژیتر نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێت
دوو بەرپرسی عێراقی کە قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە، باسیان لەوەکردووە کە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەریم رێکەوتوون و ڕەنگە لە 48 کاتژمێری داهاتودا ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.