خواست لەسەر وزە 42% کەمیکردووە
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی، دواین ئاماری خواستی کارەبای لە سنووری پارێزگاکە بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، خواستی بەکارهێنان بە ڕێژەی ٤٢٪ دابەزیووە، ڕەنگە ئەمەش پەیوەندی بە (پرۆژەی ڕووناکییەوە) هەبێت.
یەکێتیی ئەوروپا هاوکاریی زیانلێکەوتووان دەکاتەوە
یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا، بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری، بڕی 100 هەزار یۆرۆ تەرخان بکات.
یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کۆبووەوەو بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، یەکێتی زیاتر پێداگیریی لەسەر حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار دەکاتەوە.
بڕی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ زیادکرا
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: بۆ تەواوکاریی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ، بڕیارمانداوە، بڕی پارەی قەرەبوو، زیادبکەین.
ئەنجومەنێک بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی، ئەنجومەنێكیان لەژێر ناوی (ئەنجومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان) پێکهێنا و دەستبەجێ داوای دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوە لە ساڵی نوێدا دەکەن.
میدیای ڕەسمیی یهكێتی: كابینهی نۆیهم تهنها 54 مووچەی بەتهواوی دابهشكردووه
ماڵپهڕی ڕەسمیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویکردۆتەوە، كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ماوهی تهمهنیدا تهنها 54 مووچهی به تهواوی دابهشكردووه و 13 مووچه قهرزاره.