نابێت ڕێگریی لە ڕۆژنامەنووسان بکرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەخنە لەهەر حزب و کەس و لایەنێک دەکات، کە ڕێگریی لە کاریی میدیایی ڕۆژنامەنووسان دەکات.
جارێکیتر باس لە هێزەکەی ئەژی ئەمین دەکرێت
میدیای نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: پارتی مووچەی ئەو هێزەی زیادکردووە کە بۆ ئەژی ئەمینی دروستکردووە.
لایەنە سیاسییەکان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی کۆکن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: پرسی سەرۆک کۆمار دەمێک ساڵە یەکلابووەتەوەو لای یەکێتی دەمێنێتەوە.
نەوەی نوێ مووچەی بەشێک لە خۆبەخشەکانی دەبڕێت
دوای ئەو ڕووداوانەی بەسەر جوڵانەوەی نەوەی نوێدا هات بەهۆی قەرزاربوونی سەرۆکی جوڵانەوەکەوە، لەئێستادا تووشی قەیرانی دارایی بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە مووچەی ژمارەیەک لە خۆبەخشەکانی بڕیوە.
سەرچاوەی داهاتی هێزەکەی مەنسور بـارزانی ئاشکرادەکرێت
میدیاکان بڵاویانکردەوە، هێزێکی مەنسور بـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی عەینزالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ئەم هێزەش لەنەوتی هەرێمەوەیە.
ئەمڕۆ گفتوگۆی نێوان یەکێتی و پارتی دەستپێدەکاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر کۆببنەوە.