هۆشیار عەبدوڵڵا:
وەزیرە کوردەکان لە بەغدا دیکۆرێکی ناشرینن و ئەم مەهزەلەیە ٢٠ ساڵە بەردەوامە
ئەم مەهزەلەیە تەمەنی ٢٠ ساڵە؛ وەزیرە کوردەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران چەپڵە بۆ بڕیارەکانی حکومەت لێدەدەن و هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە، لەو لاشەوە پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمان دژی هەمان بڕیار دەوەستنەوە!
پارتی رێگریکرد سەرکونسوڵی ئێران سەردانی شوێنی هێرشی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بکات
بەپێی زانیارییەکان، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر: داوایکردووە، شوێنی هێرشەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ببینم، بەڵام پارتی رێگەی نەداوە.
وەزیری دارایی عێراق ئاگاداریی داوەتە هەرێم هیچی لێنەشارنەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، وەزیری دارایی عێراق هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە هەرێم زانیاریی داهاتەکان دەشارێتەوە.
بەغداد داوای 400 هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێم دەکات
بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار باس لەوە دەکات، تائێستا هیچ ماددەیەکی رەسمیی لە پرۆژەیاسای بودجەدا بۆ کورد جێگیرنەکراوە.
پارتی خاکی بادینان بە هەرێمی کوردستان نازانێت
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، بەلای پارتییەوە، ناوچەکانی بادینان سەربە خاکی هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە هیچ قسەیەکی نییە لەسەر بڕینەوەی دارەکان.
دڵشاد میرانی:
چاوەڕێی هەڵوێستی توند بن لە بەردەم بانکی ناوەندی لە بەغدا
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ گوشارخستنەسەر ناوەندەکانی بڕیار لە بەغدا، دڵشاد میرانی گوتی: هەر بۆیە چاوەڕێی هەڵوێستی توند بن لە بەردەم بانکی ناوەندی لە بەغدا.