عەلی حەمەساڵح:
هەرێم 120 ملیاری داهاتی نانەوتی نانێرێت
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: عێراق پێش هەڵبژاردن دوو موچە بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم بتوانێت (١٢٠) ملیار لە داهاتی نانەوتی بخاتەسەر بانکی فیدڕاڵی.
شیروان میرزا:
هەرێم و بەغدا نایانەوێت ڕێککەوتنەکە هەڵبووەشێننەوە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە پێش هەڵبژاردندا، مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، بەڵام ڕەنگە لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، ئەوە یەکلایی بکرێتەوە.
تەواوی موڵکەکانی چاڤی فرۆشران
ئەمڕۆ تەواوی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بڕی (91) ملیار دینار كڕێ كە (60) موڵكە، فرۆشران.
ئەحمەد شەرع هیچ پشوویەک بۆ کورد قبوڵ ناکات
سەرۆكی كاتیی سوریا مەرسوومێكی كۆماری ئیمزادەکات کە تایبەتە بە خشتەی بۆنە و جەژن و پشووە ڕەسمییەکانی سوریا، بەڵام لە خشتەکەدا هیچ ڕۆژێكی بۆ كورد نەكردۆتە پشوو.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دوایین ئاگاداری دەداتە بزووتنەوەی گۆڕان
لەکاتێکدا بزووتنەوەی گۆڕان بەدەست کێشە ناوخۆییەکەیەوە دەناڵێنێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دوایین مۆڵەت بە بزووتنەوەی گۆڕان دەدات بۆ بەستنی کۆنگرە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان داوای بانگەشەیەکی تەندروست دەکات
بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ژینگەیەکی تەندروست و گونجاوی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و داواش دەکات بۆ ڕووماڵکردنێکی دروست و بێکێشە، رۆژنامەنووسان پیشەییانە کاربکەن.