یەکێتی داواکانی بۆ بەشداریی لەحکومەت بەرزدەکاتەوە
بەپێی ئەو هەواڵانەی میدیای پارتی لە لێپرسراوانی حزبەکەیانەوە بڵاویانکردۆتەوە، یەکێتی ئیتر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرێتەوە.
کۆمەڵی دادگەری (هەفتەی سۆزێک بۆ نەتەوەو نیشتمان)ی راگەیاند
لەراگەیەنراوێکدا، راگەیاندنی نووسیگەی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری بڵاویکردۆتەوە، مەکتەبی پێگەیاندنی كادرانی کۆمەڵ کەمپەینی (هەفتەی سۆزێک بۆ نەتەوە ونیشتمان) راگەیاند.
وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات
بەهۆی یەکلانەبوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەنەچوو، بڕیارە سبەینێش وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم بکات.
یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتوون
سەرەڕای ئەوەی تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر تاکە کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون.
دەستبەرداریی مافەکانمان نابین
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: ههەڵوێستی گەلی کورد لە رۆژئاوا و کوردستان و ئەوروپا رێڕەوی ئەم قۆناغە دەگۆڕێت.
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی دروستدەکرێت
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لەسلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی دروستدەکرێت، کە مۆنۆمێنتی شکۆیە و رۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتن پیشاندەدات.