چاویارنیوز _ کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی هەرێم شەرم نایانگرێت کە لەسەر خوێن و ئێسکی ئەم میللەتە هاتوون و ئێستاش خەڵک دەچەوسێننەوە.
باس لەوە دەکات، ئەم دەسەڵاتە لە ئێستادا ئەوەی حسێبی بۆ نەکرێت، هاووڵاتیانە، ئەوەشی حیسابی بۆ دەکرێت شەراکەتی کۆمپانیا و کۆکردنەوەی پارەکانیانە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی مایەی ئازاری هەموو لایەکە ئەوەیە، هیچ دەسەڵاتێکی رەقابی نییە لێپرسینەوە لەم حکومەتە بکات، چونکە ئەگەر لە عێراق گەندەڵییەکە ئەوەبێت کە دزی لە پەرداخێک نەوت کرابێت، ئەوا لە هەرێمی کوردستان پەرداخە نەوتەکەش تاڵان کراوە و براوە .
جەخت لەوە دەکاتەوە، نابێت هاووڵاتیان بێخەم و بێکێشە دابنیشن و سەیری رەحمی ئەم دەسەڵاتدارانە بکەن.
ئەوەی حکومەتی هەرێم دەیکات تاڵانییە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: ئەوەی حکومەت بەرامبەر میللەت دەیکات، تەنها چەوساندنەوە و تاڵانییە و هیچیتر
No Comment! Be the first one.