چاویارنیوز _عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە نووسراوەکەیدا داوای کردووە لەبەغداد بۆ ڕێککەوتن نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە بەغدا بڵێت ناتوانین و ئەوانیش لەسەر بازرگانی خۆیان بە گیرفانی خەڵکەوە بەردەوام بن!
باس لەوە دەکات، حکومەتی هەرێم داوایکردووە بەغدا رۆژانە (٧ ملیۆن) لیتر بەنزینیان بۆ بنێرێت، لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە کەمترە لە (٦ ملیۆن) لیتر!
ئاماژە بەوە دەکات، خۆیان غاز بە بەغدا دەفرۆشن، کەچی داوایان کردووە ڕۆژانە (٢ هەزار تەن) غازیان بۆ بنێرن!
ئەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەیکات بۆ رێکنەکەوتنە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: هەرێم خۆی غاز بە بەغداد دەفرۆشێت، کەچی داوادەکات بەغداد غازی بۆ بنێرێت
No Comment! Be the first one.