چاویارنیوز _ فشارخراوەتەسەر ئومێد خۆشناو بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستی پارێزگار لە لایەن مەسرور بارزانییەوە، ئەوەش پەیوەندی بەو کێشانەی ناوخۆی پارتییەوە هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی کار بۆ گۆڕینی ئەو کەسانە دەکات کە نزیکن لە نێچیرڤان بارزانی، سەرەتاکەشی لە قەیرانی بەنزین دەستیپێکرد و گرانبوونی بەنزین پەیوەندی بە فشارەکانی مەسرورەوە هەیە بۆ دەرهێنانی کەرتی وزە لە ژێر چنگی نێچیرڤان بارزانی.
دوای بڕیارەکەی مەسرور بارزانی بۆ دیاریکردنی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی هەرزان، هیچ بەنزینخانەیەک نەچوونە ژێرباری ئەو بڕیارەو زۆربەیان نووسیبوویان بەنزین نییە، ئەمەش گەورەترین گورز بوو کە بەر بڕیارەکەی مەسرور کەوت و شکستی هێنا.
باس لەوە دەکرێت، مەسرور بارزانی ئەم شکشتەی خستۆتە ئەستۆی ئومید خۆشناو بەوەی نەیتوانی بڕیارە بسەپێنێت، ئەم سزادانە تەنیا بە ئومێد خۆشناوەوە ناوەستێت و بڕیارە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێریش بکەوێتە ژێر هەمان فشارەوە.
ئاماژەی بەوە کرد، کابینەکەی مەسرور بارزانی لەبەردەم کۆمەڵێک شکستی گەورەدایەو بڕیاریداوە ئەم شکستانە بخاتە ئەستۆی بەرپرسەکانی خوارەوە بەتایەبتی ئەوانەی لە نێچیرڤان بارزانیەوە نزیکن بۆ ئەوەی یەک لەدوای یەک دووریان بخاتەوە.
راشیگەیاندووە، مەسرور بارزانی ناتوانێت بە یەکجاری ئومێد خۆشناو لابدات چونکە بۆ دیارکردنی پارێزگاری نوێ دەبێت ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندی بکەن کە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە، هەروەها دەبێت سوێندی یاسایی لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمدا بخوات، کە نێچیرڤان بارزانیش ئەمە بۆ مەسرور ناکات.
بۆچی مەسرور بارزانی ئومید خۆشناوی سزادا؟
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پارێزگاری هەولێر لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە و ئەوەش پەیوەستە بە باڵباڵێنی ناوخۆی پارتییەوە
No Comment! Be the first one.