چاویارنیوز – هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی، وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە هەندێ حزب ترسیان لە کاراکردنەوەی پەرلەمان هەیە، دەڵێت: پێویسته ئیتر په‌رله‌مانتاران بێینه ده‌نگ به‌رامبه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بهكاتیش بێت.
ڕاشیگەیاند: له‌وه زیاتر په‌كخستنی ئه‌م پرسه گرنگه، كه په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه، ئیتر متمانه‌ی خه‌ڵك و ده‌نگده‌ران به: 1- پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان. 2_ به په‌رله‌مان. 3_ به نوێنه‌ره‌كانیان، دوور نییه به‌یه‌كجاری كۆتایی بێت و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ داهاتووی پڕۆسه‌ی سیاسی و بێ هیوایی خه‌ڵك و دۆخی هه‌رێم.
پێده‌چێت حزب هه‌بێت باكی نه‌بێت و مه‌به‌ستی بێت، په‌رله‌مان ئاوا په‌كی بكه‌وێت، تا بڕیاری كۆتایی له هه‌ژمار و هه‌ندێك پرسی گرنگ له ده‌ستی خۆی بێت و له په‌رله‌مان به‌دوور بێت تا هه‌موو شتێك ته‌واوده‌بێت.
چونكه ترسی هه‌یه و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارابێت ئه‌و پرسانه له په‌رله‌مان بڕیاری لێ ده‌درێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌وانه‌یه به‌دڵی ئه‌و نه‌بێت.
No Comment! Be the first one.