چاویارنیوز _ سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەڵێت: ئەو هەواڵانەی باس لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەکەن دوورن لە راستییەوە، جگە لە هەڵوەشانەوەی چەند گەشتێک نەبێت، لە ئێستاشدا بەپێی خشتەکان کە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە رێکخراوە بەمجۆرەیە:
هێڵی ئاسمانیی عیراقی ئێستا هەفتەی دوو گەشتی هەیە
هێڵی ئاسمانیی پێگاسۆس 2026/8/3 گەشتی ئەبێت
هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت 2026/8/5 گەشتی ئەبێت
وە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی تریش بەپێی خشتەکانی فڕۆکەخانەکە بەردەوامە
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، میدیاکان بڵاویانکردەوە، هێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) بڕیاریداوە تاوەکو رێککەوتی 30ـی ئەیلولی ئەمساڵ، هیچ گەشتێکی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ئەنجام نەدات، ئەم بڕیارەش وەک بەشێک لە رێکارە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە هەژمارکرابوو، بەڵام فڕۆکەخانەکە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.