چاویارنیوز _ غالب محەمەد ئەندامی رەوتی هەڵوێست لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە بەغدا هەوڵێکی زۆرمان دەستپێکردوە بۆ وەرگرتنەوەی (٥٠ هەزار بەرمیل) نەوتی رۆژانەی کارو لاناز، هاوتاکردنی نرخی سوتەمەنی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێبێت.
وتیشی، دوو دەعوای گرنگمان لە دادگای فیدڕاڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و ناساندنی حوکومەتی کاربەکەرێکەر تۆمارکردووە، هەروەها سکاڵای یاساییمان لەسەر گەندەڵی دۆسیەی (٥٠ هەزار) بەرمیل و چەندین دۆسیەی دیکەیەی گەندەڵی لە نەزاهە تۆمار کردوە.
ئاماژەی بەوە کرد، لە ئاستی هەرێم ئێمە وەک هەڵوێست پێشوازی لە هەموو دەنگێکی ناڕازی و فشارێک دەکەین دژ بە گەندەڵی و نادادی، ئامادەین بۆ خەباتی پێکەوەی دژە گەندەڵی و نادادی… لە ئاستی دەستەی بەڕێوەبردن و ئەنجومەن و پەرلەمانتارەکانمان…
No Comment! Be the first one.