چاویارنیوز _ هێزە ناڕازییەکانو چالاکوانانی مەدەنیی، لە ههوڵدان بۆ پێكهێنانى بەرەیەکی یەکگرتوو دژ بە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم و هۆشدارییهكى توند دەدەنە حکومەت کە “ئیتر کاتی بێدەنگی کۆتاییهاتو بەرگەی ستەمی دەسەڵات ناگیرێت”، باس لەوە دەکەن “گوزەرانی هاووڵاتیان گەیشتووەتە ئاستێکی هێندە سەخت کە ئەگەری تەقینەوەی شەقامی لێدەکرێت”.
ئەو هێزە ناڕازیی و چالاکوانانەی مەدەنیی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، لهههوڵێكى چڕدان بۆ پێكهێنانى بەرەیەکی یەکگرتوو دژ بەسیاسەتەکانی دەسەڵات، چەند هۆشدارییەکی راستەوخۆیان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی هەرێم كردووهو لەو راگەیەنراوەدا، دەسەڵات و حکومەت هۆشیاردەکەنەوە کە بێباکیی بەرامبەر قەیرانەکان، فەزای گشتیی گەیاندوەتە لێواری بێهیوایی تەواو.
No Comment! Be the first one.