چاویارنیوز _ کۆمپانیای تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە: تائێستا نەوتی هەرێمی ڕادەست نەکراوە.”
لە ڕاگەیەنراوێکدا، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەڵێت: تا ئەمڕۆ نەوتی هەرێمی کوردستانیان رادەست نەکراوە، ئەگەر رادەستیان بکرێت، ئامادەن بۆ فرۆشتنی.
هەر لەو بارەیەوە، وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەڵێت: تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵام بەم نزیکانە رێککەوتنی کۆتایی دەکرێ و هەناردەکردنەوە دەستپێدەکاتەوە.
سۆمۆ باس لە ڕادەستنەکردنی نەوتی هەرێم دەکات
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: تا ئەمڕۆ نەوتی هەرێمی کوردستانیان رادەست نەکراوە، ئەگەر رادەستیان بکرێت، ئامادەن بۆ فرۆشتنی.

No Comment! Be the first one.