چاویارنیوز _ سازگار فەریق ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە رەوتی هەڵوێست لە پەڕەی رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پرسیارێک لە عەلی حەمەساڵح دەکات و دەڵێت، سکاڵایەکت کردووە لە ماوەی دوو ڕۆژدا سکاڵاکە گەیشتووە لەناوداواکەدا داوای (300 ملیۆن دینار) دەکەیت، دەتوانی ڕوونی بکەیتەوە بۆ ڕای گشتی ئەم بڕە پارەیە و ئەم دەعوایە لەپێناو چیدا؟
باس لەوە دەکات، دەزانیت لەو کاتەی بوویتە ئەندامی پەرلەمان رووبەڕووی هەڕەشەیەکی زۆر و مەترسییەکی گەورەت کردوومەتەوە.
وتیشی، ئێستا دایکی منداڵێکی بێباوک، ژنی شەهیدێکی خێر لەخۆنەدیو، قوربانییەکی دەسەڵات کە ئەندام پەرلەمانە لەڕووی هەڵوێست، ژیانی لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە. بەردەوام ئەم کەسە رووبەڕووی کێشەیەکی زۆری کردووەتەوە و هەڕەشەی لەخۆی و منداڵە بێباوکەکەی دەکات لە ئێستا دوای پەرلەمانتاری.
No Comment! Be the first one.