چاویارنیوز – دوای هەنگاوەکانی پارتی و بەرپرسانی پلەباڵای ئەو حزبە لە ڕێککەوتن و گرێبەستە گوماناوییەکان، ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنباریش دژی بەقاچاغبردنی نەوت لەلایەن پارتی و بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمەوە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: کە ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت .
محەمەد دلێمی ئەندامی هاوپەیمانی ئەنباری یەكگرتوو ڕایگەیاند: پارتی و بەرپرسانی پلەباڵای ئەو حزبە و بنماڵە دەستڕۆیشتووەکەیان ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت لە دەروازە نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاغ ئاودیوی توركیا دەکەن بە بێ ئەوەی داهاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم یان حکومەتی عێراق ئاشکرا بکەن و بیخەنە سەر خەزێنەی گشتی، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت بێگومان ئەو داهاتە دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری ئەو دەڤەرەوە.
وتیشی:دەسەڵاتدارانی پارێزگای دهۆک کە لە پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە 20 دەروازەی نافەرمیەوە نەوت بە قاچاغ ڕاوانەی تورکیا دەکات بە بێ ئەوەی کەس بتوانێت لێیبپرسێت داهاتەکەی لە کوێیە و چۆن و بە چەند نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەفرۆشێت.
هەولێر
لە هەولێر ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت
دەسەڵاتدارانی پارێزگای دهۆک کە لە پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە 20 دەروازەی نافەرمیەوە نەوت بە قاچاغ ڕاوانەی تورکیا دەکات.

No Comment! Be the first one.