چاویارنیوز _ عهلی حهمهساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و ئهندامی پهرلهمانی كوردستان رایگەیاندووە، نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێ: هەر عەلی حەمە ساڵح ماوە با بێت هەژماری من پڕبکاتەوە.
باس لەوە دەکات، پێشتر وتومە بۆ دۆخی موچەخۆری کوردستان، توطين باشترە لە هەژماری من و ئێستاش دەیڵێم.
وتوشمە: کورسی دەسەڵاتم هەبێت، توطين دەکەین.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی من دەیڵێم، بابەت شەخسی نیە.. شەش مانگە موچەکەمیان بڕیوە، تەنها لەبەرئەوەی من وتومە توطين باشترە لە هەژماری من، بۆ ئەوەی لە هەموو دۆخێک بە هەمان سیستمی موچەی عێراق خەڵک موچە وەربگرێت و هیچ موچەیەک نەخورێت…. ڕۆژێک ديت ئەنجامی ئەم زیانە بە گەورەتر دەبینن.
ئەمانیش دەڵێن: هەموومان ناچارکرد!!
ئێ فەرمانبەرێک یان موچەخۆرێک ئەو موچەی لە بەغداوە دێت بۆی.. تۆ بڕیوتە چی بکات؟
خەڵک دژی ئەوەبوو کامێرای تیژڕەوی بدەنە کۆمپانیاو سەری مانگ بە فەردە پارەبدات! ئێوە کردتان، بەڵام ناڕوات دیژڕەوی بکات لەبەر ئەوەی باوەڕی پێی نیە.
دیبەیتەکەشم بیرنەچوە.
No Comment! Be the first one.