چاویارنیوز _شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی بەنزین و سوتەمەنی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە 45 رۆژ جارێک، مووچە وەردەگرن، کەواتە لە کوێی دنیادا هەیە، مووچەی خەڵک نەدرێت و نرخی بەنزین و سووتەمەنیش زیادبکەیت لەسەر هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، من وەک هەمیشە لە هەموو شوێنێک راستییەکان دەڵێم و پێموایە گرانکردنی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ پاساوێکی نییە و بارگرانییەکی دیکەیە بۆسەر ژیان و بژێوی خەڵک.
وتیشی، ئەم گرانبوونە پەیوەندی بە هیچەوە نیە جگە لە سیاسەت و بەرنامەی سەقەتی حکومەتی زۆرەملێ و ناشەرعی و بەرژەوەندی بەشێکی زۆری کۆمپانیەکانی پارتی.
لەکوێی دنیا هەیە نرخی سووتەمەنی گران بێت و مووچەخۆریش بە 45 رۆژ مووچە وەربگرێت
پەرلەمانتارێك لە فراکسیۆنی یەكێتی لەبارەی گرانی نرخی بەنزینەوە دەڵێت: گرانبوونی بەنزین هیچ پاساوێکی نیە جگە لە چاوچنۆکییەکانی ئەم حکومەتە بێ شەرعیەتە
No Comment! Be the first one.