چاویارنیوز _ ململانێی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەسەر مانەوەی دەسەڵاتیان توندتر دەبێت،ئەردۆغان دەستوەردان دەکات و ڤیتۆی ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمی و نێو دەوڵەتی هەیە لەسەر مانەوەی مەسڕوڕ بارزانی:
بنەماڵەی بارزانی بەهۆی سەرۆکایەتی حکومەتەوە لێک هەڵوەشاون، دژایەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ نو ێکردنەوەی خولی مەسرور بارزانی هەیە مەسعوود بارزانی چارەسەرێکی کاتی پێشکەش دەکات لۆ دووباره کردنەوەی هەڵبژاردن لە کاتێکدا کوڕەکەی بە دەسەڵاتەوە چەسپاوە و ئامادە نییە وازی لێبێنێت:
بنەماڵەی بارزانی لە ئێستادا تێوەگلاون لە ململانێیەکی توند و بێ وێنەی نێوان ئامۆزای نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی مەسرور بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە جێی مشتومڕێکی زۆر و ڕووبەڕووی دژایەتی کوردی، عێراقی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە،سەرچاوە ئاگادارەکانی نزیک لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پلاتفۆرمی “جەدەلی شەغبی” ئاشکرایان کرد کە هێزە گەورەکانی عێراق و هەرێمییەکان،دوای شکستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر،پشتیوانی مەسرور بارزانی ناکەن بۆ ئەوەی جارێکی تر ببێتە سەرۆک وەزیران.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تەنانەت دوای دوو ساڵیش هیچ لایەنێکی دیکە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و هەموو کێشەکان لە مەسرور بارزانیەوە سەرچاوە دەگرن وەک تیم کار ناکات، وەک موڵکی شەخسی خۆی، کۆمپانیایەکی خاوەندارێتی، یان لقێکی پارتی دیموکراتی کوردستان مامەڵە لەگەڵ حکومەتدا ناکات،سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و نزیکە لە تەقینەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە مەسرور دەستی کردووە بە بەکارهێنانی زمانی سووکایەتی کردن بەرامبەر نێچیرڤان بارزانی.
نێچیرڤان مامی لە هەڵوێستە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە:
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، مامی خۆی، مەسعوود بارزانی، ئاگادار کردەوە،کە پەیامی ناو پێکهاتەی کوردی،لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و لە دەرەوەی وڵاتەوە،ئەوە بوو کە دەبێت مەسرور لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور بخرێتەوە مەسرور ئەمەی زانی و بوو بە کێشەیەکی گەورە لەناو خێزانەکەدا مەسرور بە باوکی گوت کە نێچیرڤان بارزانی لە پشت هەموو ئەمانە دایە.ئەردۆغان ڕەتی دەکاتەوە ماوەی سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی نوێ بکاتەوە:
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی دەست لەکار کێشاوە،بە سەردانێکی فەرمی سەردانی تورکیای کرد بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ پلاتفۆرمی “جەدەلی شەعبی” کردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاشکاوی بە مەسرووری ڕاگەیاندووە،دەبێت دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکێشێتەوە بۆ ئەوەی پشتیوانی ئەوان وەربگرێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئەم هەڵوێستە ڕوون و ڕاستەوخۆیە لە لایەن ئەردۆغانەوە، مەسرووری هەست بە بێ ئومێدی کرد دووپاتیان کردەوە، جگە لە تورکیا، هەموو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا پارتی دیموکراتی کوردستانیان ئاگادار کردەوە کە دووبارە کاندید کردنەوەی مەسرور بۆ سەرۆک وەزیران دەبێتە ۷هۆی کەم بوونەوەی پشتیوانییەکانیان، و پێیان وایە باشترە کەسێکی دیکە کاندید بکرێت ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان زیاد کردووە کە ئەمریکییەکان ڕاستەوخۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لەم بارەیەوە ئاگادار کردووەتەوە.
مەسرور ڕەتی دەکاتەوە واز بێنێت و بە کورسییەوە دەلکێت:
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە نزیکەکانی بنەماڵەی بارزانی بە پلاتفۆرمی “جەدەلی شەعبی”یان ڕاگەیاندووە،هەوڵەکانی ئەم دواییەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان شکستی هێناوە،چونکە ئەو حزبە درکی بە نەبوونی هاوکاریی هێزە کوردییەکانی دیکە کرد دەگوترێ نێچیرڤان بارزانی تەواو ڕاشکاوانە بە مامی خۆی، مەسعوود بارزانی گوتووە، “ناتوانین جارێکی دیکە حکومەت پێک بهێنین و مەسرور سەرۆکی بێت”سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە وەڵامەکەی مەسرور یەک ڕستەیە و دەڵێت “یان من سەرۆکی حکومەتم،یان هەموو شتێک ئیفلیج دەکەم و تێک دەدەم،هیچی کەمتر قبوڵ ناکەم”.
پێشنیاری مەسعوود بارزانی بۆ چارەسەری کاتی:
سەرچاوەکان پشت ڕاستیان کرده وه که مه سعوود بارزانی پێشنیازێکی کاتی بۆ چاره سه ڕکردنی قه یرانه که خستووه تەڕوو ڕایانگەیاندووە،مەسعود ڕاستەوخۆ دەستوەردانی لە ململانێی نێوان نێچیرڤان و مەسروردا کردووە،داوای لە نێچیرڤان کردووە بچێتە بەغدا و لەوێ کێشەکە چارەسەر بکات،حکومەتی عێراق پێک بهێنرێت دوای ئەوە خێزانەکە کۆدەبوونەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەسعوود بارزانی پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە دەکات،تەنها بۆ ئەوەی مەسرور وەک سەرۆکی حکومەت بمێنێتەوە مەسعوود بارزانی پێی وایە ئەمە چارەسەری ئەو ناکۆکییەی ئێستایە:هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پێش وەختە و واز هێنان لە حکومەت وەک کار بەڕێکەر،ئەم پرۆسەیە نزیکەی دوو ساڵ و نیو دەخایەنێت.
مەسعوود بارزانی ئەم پێشنیازەی خستۆتە بەردەم نێچیرڤان و مەسرور،ئەمەش ڕێگەی درێژ کردنەوەی ماوەی مەسرور دەدات هاوکات مەسرور باوکی ئاگادار کردۆتەوە کە نێچیرڤان دەبێت ئەم پرسە چارەسەر بکات و کار بۆ ڕازی کردنی لایەنەکانی نەیار نوێ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بکات هەروەک چۆن ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە کاریگەری دانان لەسەر ئەو لایەنانە بۆ ڕەت کردنەوەی بەردەوامی مەسرور لە پۆستی سەرۆک وەزیران،
سەرچاوەکان دووپاتی دەکەنەوە کە نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا لە دۆخێکی ناجێگیر دایە و دڵنیا نییە لەوەی چی بکات بەڵام دڵنیایە مەسعوود بارزانی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە کوڕەکەی بووەتە بەربەست و جگە لە ناڕەحەتی و کێشە هیچی تریان بۆ ناهێنێت.
ململانێکانی ناوخۆی پارتی دەتەقێنەوە
میدیاکان سەرەتای ململانێی ناوخۆی پارتی بڵاودەکەنەوە پێیانوایە ململانێکانی ئەو حزبە گەیشتووەتە لووتکە و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگریی لەتەقینەوەی ئەو ناکۆکییە بکات
No Comment! Be the first one.