چاویارنیوز _ دوای ئەوەی بە چەندین درۆن هێرشکراسەر سەری رەش و مەسیف و پیرمام، میدیاکانی پارتی سەریانلێشێواوە و زانانن چۆن راستی دۆخەکە بگوازنەوە بۆ بینەر.
هاووڵاتیانی هەرێم ئاماژە بەوە دەکەن، میدیای پارتی وازی لە کاری میدیایی هێناوە و سەرقاڵە بە دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی دروستکردن لەنێوان شارەکانی کوردستاندا.
باس لەوە دەکەن، ئەم میدیایانەی پارتی ئەگەر بەڕاست کاری نەتەوەیی دەکەن با رووماڵی تەواوی هێرشەکان بکات و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پارتیش رووماڵ بکات کە لەخراپترین دۆخی ئەمنیدایە.
بەپێی هەڵسەنگاندنە میدیاییەکانیش لە باشووری کوردستان، میدیای پارتی وەک هێزێک دروستکراوە بۆ دژایەتیی سلێمانی و پشتکردن لەو واقیعە تاڵەی لەناوچەکانی هەولێر و دهۆک هەیە و روودەدات.
لای خۆیەوە، سەندیکای رۆژنامەنووسان لقی سلێمانی و سەنتەر و ناوەندەکانی تایبەت بە راگەیاند، سەرکۆنەی ئەو جۆرە کارکردنەی میدیاکانی پارتی دەکەن و رەتیدەکەنەوە.
میدیاکانی پارتی پشێوی دروستدەکەن
میدیاکانی پارتی سەریانلێشێواوە و نازانن لە چ ئاستێکی ئیتیک و ئەهلاقدا مامەڵە لەگەڵ دۆخی باشووری کوردستان بکەن
No Comment! Be the first one.