چاویارنیوز _ سەرچاوەکان کە قسەی بۆ مۆنیتەر کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکادا، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت (کە مووشەک و درۆن و کەرەستە ئاسمانییەکانی تری دژبەر دەستنیشان دەکەن و دەیانخەنە خوارەوە) لە کۆمەڵگە سەربازییەکەی ئەمریکا لابراون و نەماون.
سەرچاوەکان باسی لەوە کردووە، هەفتەیەکە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە و بەردەوامیشە، بەپێی زانیارییەکانیش زۆربەی هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستە قورسەکانیان براونەتە دەرەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد کە سەرجەم پاترییە دژە مووشەکییەکانی پاتریۆت گواستراونەتەوە و نازانرێت براون بۆ چی بنەیەکیتری ئەمریکا، بەڵام تەنها ئەوەندە زانراوە سیستمەکانی تری چەکی بەرگری لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە.
هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکشێنەوە
بەپێی زانیارییەکانی مۆنیتەر، ئەمریکا دەستیکردووە بەپاشەکشێکردن بە هێزەکانی خۆی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان
No Comment! Be the first one.