چاویارنیوز _ میدیاکان بڵاویانکردەوە شەوی رابردوو، لە رێگەی ژمارەیەک درۆنەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج، بەڵام میدیاکان هیچ زەرەروزیانێکی ئەو هێرشەیان ئاشکرا نەکردووە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش روونکردنەوەی نییە لەو بارەیەوە.
لەبارەی هێرشەکەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامێکدا رایگەیاند بەتوندیی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکەین کە شەوی رابردوو کرایەسەر هەولێر، بۆیە دڵنیایی دەدەین کە هیچ چاوپۆشییەک لەم هەوڵە تاوانکارییانە ناکەین، کە بەبێهیواییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەکەمان بگەیەنن.
وتیشی فەرمانمان بەدەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عیراق کردووە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکەن بۆرێگریکردن لە دووبارەبونەوەیان، ڕیشەکێشی هەموو ئەو کەس و لایەنانەش بکرێت کە دەست بۆ ئاسایشی کۆمەڵگەی عێراقی لە هەر شوێنێک دەبەن.
هەولێر بۆردومانکرا و زەیدی ئیدانەی دەکات
شەوی رابردوو بە ژمارەیەک درۆن هێرشکرایەسەر هەولێر، بەڵام تائێستا زیانی ئەو هێرشە نەزانراوە
No Comment! Be the first one.