چاویارنیوز – عومەر گوڵپی ڕایگەیاند: وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیدا، بەڵام خۆی دزییەوە لەوەی بە خەڵک بڵێت ئەو پارەیە چەندە کۆکراوەتەوەو چی لێدەکەن؟
پاشئەوەی داوامان کرد وەزارەتی دارایی و وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو پارەیەی قەرزی کارەبا کە لە ماوەی مانگێکی ڕابردوودا بۆیان گەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیدا، بەڵام خۆی لە ئەسڵی مەبەست دزیوەتەوە کە بە خەڵک بڵێت ئەو پارەیەی وەرگیراوەتەوە بڕەکەی چەندەو چووەتە سەر کام حساب، ئایا دەچێتە خەزێنەی گشتی یان نا، پاشان لە چیدا خەرج دەکرێت؟
لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتدا ئاماژە بە ژمارەی ئەو هاوبەشانە کراوە کە قەرزیان گەڕاندووەتەوە کە ژمارەیان (٨٠٠ هەزار) هاوبەشە، بەڵام ئەوەی گرنگە باسی نەکردووە کە ئەو بڕە پارەیەی لەو (٨٠٠ هەزار) هاوبەشە وەرگیراوەتەوە چەندەو چی لێدەکەن؟
داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیاترە لە (٥٠٠ ملیار) دیناری مانگانە، لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی گەڕانەوەی قەرزی کارەباوە بڕەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە ( ٨٥٠ ملیار) دینار! بەڵام بەرپرسانی دەسەڵات ئەم بڕە پارانە لە خەڵک دەشارنەوەو ڕاستییەکان لەبارەی داهاتەوە بۆ خەڵک ئاشکرا ناکەن!
عومەر گوڵپی
No Comment! Be the first one.