چاویارنیوز _ ئەحمەد قادر سیروانی رۆژنامەنووس و شارەزای سیاسەتی تورکیا رایگەیاند، مەسەلەی کشانەوەی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، خەون و خەیاڵە.
وتیشی، تورکیا دەستبەرداری ئەو خەونەی نابێت کە پێیدەڵێن میساقی میللی، کە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەوروپییەکان دانیانپێدا ناوە، دەبوو ویلایەتی موسڵ و بەشێک لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە ئێستا تورکیا بنکە و بارەگای تێدا داناوە، بۆ تورکیا بوایە بەڵام دواتر سنوورەکەی بەرتەسککرایەوە بۆ شەڕناخ.
باس لەوە دەکات، تورکیا لە چیاکانی خواکوڕک و گارەدا دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای نەوت و غاز و سامانی ژێرزەوی، تاڕادەیەکیش ژمارەیەک سەرچاوەی دۆزیوەتەوە، بۆیە نەخێر دەوڵەت و سوپای تورکیا ئامادەنیین لەخاکی هەرێم بکشێنەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، دۆخێک لە ناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە کە پشتیوانی لە بوونی تورکیا دەکات لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستاندا.
پرۆسەی ئاشتی سەریشبگرێت، تورکیا لە هەرێم ناکشێتەوە
رۆژنامەنووسێک دەڵێت : پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرکەوتووش ببێت، تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ناکشێتەوە
No Comment! Be the first one.