چاویار نیوز – شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی لە کوردستان ڕایگەیاند، ستەمکاری هەناسەی ئازادیخوازی لە هەولێر و بادینان بڕیووە، پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی وەزیری ناوخۆ سەرقاڵی دروستکردنی ژینگەیەکی لەبارتر بن بۆ کاری میدیایی و ئازادی رادەربرین نەک هێز و دەسەڵات بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی بێدەنگی و چەسپاندنی سیستمی ستەمکاری تاک حزبی و تاکرەنگی و بێدەنگی.
وتیشی، میدیاکانی خۆیان بەردەوام خەریکی چەواشەکاری و دروستکردنی ناوچەگەری و تۆمەتی بێ بنەمان، بەڵام ئێمە وەک بەشێک لە ئازادی رادەربرین مامەڵەمان لەگەڵ کردون.
No Comment! Be the first one.