چاویارنیوز _ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا داوای دەستبەجێ دابەزاندنی نرخی ئەو شمەکانە دەکات لە بازاڕدا گرانکراون و ئەوەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەکەیە:
یەکەم، بێباکیی دەسەڵات لەبەرانبەر ئەم بارودۆخە بەتوندی ئیدانە دەکەین و بە بەرپرسیاری یەکەم لە تێکچوونی گوزەرانی خەڵکی دەزانین.
دووەم، داواکاریین دەستبەجێ بۆ دابەزاندنی نرخەکان، بەپەلە و بەبێ هیچ دواکەوتنێک، نرخی بەنزین و جۆرەکانی سووتەمەنی بۆ ئاستێکی گونجاو داببەزێندرێت و ڕێگریی یاسایی توند لە بەرزكردنەوەی نرخ و قۆرخکاریی شتومەک لە بازاڕەکاندا بکرێت.
سێیەم، ئەنجامدانی چاکسازیی ڕاستەقینە، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی شایستە مافێکی شەرعی و دەستووری هاووڵاتییانە، نەک بەخششی دەسەڵات. چیدی ڕەوا نییە باجی شکستی حوكمڕانی و بێپلانی بخرێتە سەر شانی هاووڵاتیان.
No Comment! Be the first one.