چاویارنیوز _ پیاوێكی دانیشتووی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له پارێزگای دهۆك، به‌هۆی (تای خوێنبه‌ربوون)ه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، تووشبووه‌كه كه ناوی (سەیدخان قەتۆ)یەو تەمەنی 50 ساڵ بووە، لە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م پیاوه دوای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی تێكچووه‌و نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه، ماوه‌ی (4 رۆژ) لە نەخۆشخانەی ئازادی لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
کەسێک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا
میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە دهۆك و به‌هۆی نەخۆشیی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه؛ كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا
No Comment! Be the first one.