چاویارنیوز _ ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پارتی گەورەترین موسیبەتە لە هەرێمی کوردستاندا کە ناهێڵێت هەرێم سەقامگیربێت، ناهێڵێت ئازادی هەبێت و ئابووریی بێلایەن هەبێت. ناهێڵێت سیستمی حزبایەتی بە ئاسوودەیی بڕوات.
ئاماژە بەوە دەکات، هەر هێزێکی سیاسی کە لەگەڵ پارتیدا هاوپەیمانییان دروستکردووە، هەموویانی وێران کردووە، تەنانەت ئەو حکومەتەیشی پارتی پێکیهێناوە، هیچ وەزیرێکی نەهێنراوەتە پەرلەمان، کەواتە پەرلەمانی پەکخستووە، ئەو حکومەتەی کە پێویستە خزمەتی خەڵک بکات، بووەتە دەزگایەکی داپڵۆسێنەر.
راشیگەیاند، ئەگەر سەیری چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بکەین وەک مامۆستا و وەبەرهێن و رۆژنامەنووس و سیاسی و …هتد، هەمووی ناڕازییە، پارتی دەسەڵاتێکی دروستکردووە، کە ژیان لە کوردستاندا زۆر تاڵ بووە.
دەڵێت: پارتی رەنگە بۆیان هەڵنەکەوتبێت بۆیە نەیانتوانیوە تیرۆری جەستەیی و مەعنەویم بکەن، بەڵام هاتوون لە رێگەی دادگاوە کەیسێکیان بۆ دروستکردووم و لەچوارچێوەی سلێمانیدا هێشتوومیانەتەوە.
پارتی کارەساتی خوڵقاندووە لە هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، پارتی کارەساتی خوڵقاندووە لە هەرێمی کوردستان
No Comment! Be the first one.