چاویارنیوز – بەمەبەستی پشتگیریکردن لە شێروان شێروانی، ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم نوێنەرایەرتی حکومەتی هەرێم لەلەندەن رێکدەخات و داوای کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەکات بەشداربن تیایدا.
ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لەئاگادارییەکدا بۆ دانیشتوانی کوردی بەریتانیا دەڵێت،” کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 28ی 4ى 2026 چالاکیەک لەژێر ناونیشانی (زیندان شوێنی دەنگی ئازاد نیە) رێکدەخەن، کە مەبەست لێی پشتگیریکردن لە ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانییە، دوای ئەوەی کە مانگرتنی لەخواردن ڕاگەیاند،، تاکو ماف و داواکاریەکانی لە زیندان جێبەجێ نەکرێت، ئەمە سەڕەڕایی ئەوەی بۆ جاری دوەم ماوەی زیندانیکردنی درێژکرایەوە “.
رێکخراوی 17ی شوبات باس لەوەشدەکات،” بۆ کپکردنی دەنگی شێروان شێروانی هەوڵێک هەیە بۆ بردن و داخستنی ئەو تەلەفۆنانەی زیندانەکانی زیندانی چاکسازی هەولێر، لەگەڵ کەسوکاریان و پارێزەرەکانیان بەکاردەهێنن “.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” لەو سێ رۆژەی شێروان مانی لە خواردن گرتووە، ئەم هەوڵە تاقیکراوەتەوەو گومان دەکرێت، بەناوی کێشەی تەنکیکی زیندانیەکان لە مافی تەلەفۆنکردن بێ بەش بکرێن “.
No Comment! Be the first one.